Abasi kamandi Ho Ho Kala bai
Aprašymas
دەرمانى زامان دەردەکەى کاریم
هەمرازە ناڵەى شەوان بێداریم
راحەتى جەستەى -- هۆ هۆ کاڵە بەى مەینەت بارەکەم
ئەسکینەى دڵەى -- هۆ هۆ کاڵە بەى پڕ جەخارەکەم
نە ساڵ و نە مانگ -- هۆ هۆ کاڵە بەى نە ڕۆژ و نە شەو
نە ساتێ ئارام -- هۆ هۆ کاڵە بەى نە دەقیقەیە خەو
ناسک تەدارەک فەصڵى بەهارە
شیرین ئارایش هەرد و کۆسارە
بۆ کەسێ خاسە -- هۆ هۆ کاڵە بەى هاوار سەرێ بە ئاخ
لە دوورى ئازیز -- هۆ هۆ کاڵە بەى دەردى ئاخ و داخ
هەر سەر سەر ئاوێ ڕووى تۆى لێ دیار بێت
سەرچاوگەى ووشک بیت- هۆ هۆ کاڵە بەى ئاوى تێ ئەڕژێت
شەوێ بەیادى ژینى ڕابردوو
بەیادى گوڵى عومرى با بردوو
سەرێ بکێشە -- هۆ هۆ کاڵە بەى هاوارگەى وێران
کە تاریکترە -- هۆ هۆ کاڵە بەى لە دیدەى کوێران
بزانە یارەکەى کۆنە هاودەمت
چۆن بۆتە یارى -- هۆ هۆ کاڵە بەى دێرینى خەمت
ئەو کاتەى کردت مەیلى جیایى
نەتدا فرسەتى گەردەن ئازادى
دەرکەوت تا مەحشەر -- هۆ هۆ کاڵە بەى مەیلى جەمالت
بەرنادەم لە دەست - هۆ هۆ کاڵە بەى دامێنى خوارووت
حەسرەتان یەک یەک دووریت دڵم دەخوات
نامەى سەر بە مۆر -- هۆ هۆ کاڵە بەى کەس نەدیم بخوێنێت